ئیتاڵیائینگلتەراگرنگترین

هۆكاری شكستی چێڵسی له‌ گواستنه‌وه‌ی ئۆسێمین ئاشكرا ده‌كرێت؛ سووكایه‌تی به‌ یاریزانه‌كه‌ كراوه‌

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ شەممە، راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیتاڵیا، پشت پەردەی ئۆفەرەکەی چێڵسی ئاشکرا کرد، کە بووە هۆی توڕەیی ڤیکتۆر ئۆسێمینی هێرشبەری نایجیری و گۆڵکاری ناپۆلی.

ئۆسێمین لە کۆتا کاتژمێرەکانی گواستنەوەی یاریزانان هیوای ئۆفەرێکی گەورەی هه‌بوو، ناپۆلیش لەگەڵ دوو یانەی جیاواز دانوستانی کرد، بەڵام گرێبەستەکە تێکچوو.

مێدیاكانی ئیتاڵیا پشتراستیان كرده‌وه‌ کە ئۆسێمین لە ناپۆلی دەمێنێتەوە ئه‌گه‌ر ئه‌هلی جدە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ نەکات، کە مێركاتۆی هاوینە له‌ سعودیە رۆژی دووشەممە دادەخرێت.

سکای سپۆرتی ئیتاڵی وردەکاری زیاتری لەبارەی هۆکاری تێكچوونی گفتوگۆکانی نێوان ئۆسێمین و ناپۆلی و چێڵسی ئاشکرا کرد.

سكای ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، چێڵسی بۆ هه‌ر وه‌رزێك تەنها 4 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە ئۆسێمێن کردووە، كه كه‌متره‌ لە نیوەی مووچەی ئێستای کە 10 ملیۆنه‌ له‌ ناپۆلی وه‌ریده‌گرێت، ئەمە جگە لەوەی 4 ملیۆنی دیکە وەک پاداشتەکانی پەیوەست بە ئاستی یاریزانه‌كه‌، كه‌ دابەشکراون بەسەر پرێمه‌رلیگ و چامپیۆنزلیگ، بۆ هه‌ر خولێك 2 ملیۆن یۆرۆ.

تۆڕه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هێرشبەرە نایجیرییەکە ئەمەی بە سووکایەتی زانیوه‌ و رەتیکردەوە، په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی چێلسی بكات و داوای كردووه‌، هیچ گفتوگۆیه‌كی دیكه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌كرێت، بەتایبەت کە چێڵسی بە زه‌حمه‌ت گەیشتە خولی کۆنفرانس لیگ.

له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو مێدیاكان باسی نزیكی ئۆسێمینیان ده‌كرد له‌ یانه‌ی چێلسی و باس له‌وه‌شكرا، كه‌ یاریزانه‌كه‌ به‌ مووچه‌ی  كه‌متر له‌ 10 میلۆن یۆرۆ رازی نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button