ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیک باسی ئه‌نجامه‌كانی ریال مه‌درید ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا دڵخۆشی خۆی بە میرکاتۆی هاوینه‌ی یانه‌كه‌ی ده‌ربری ، سەرەڕای ئەوەی یانەکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە نه‌یتوانی گرێبەستی گه‌وره‌ بكات.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەی ڕیال ڤایادۆلید رایگەیاند، دەبێت ئەوەی هه‌یه‌ قبوڵ بکەم، دەنگۆی زۆر لەسەر یاریزانان لە جیهانی تۆپی پێدا هەیە بەڵام سەبارەت بە گرێبەستەکانی یانه‌كه‌ هەست بە دڵخۆشی دەکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێکهاتەیەکی باشم هەیە، سەرنجم لەسەر ئەوەیە کە هەمانە، 18 یاریزان، ئەوە بەسە بۆ من، زۆر نییە، بەڵام باشه‌.

هەروەها فلیک گوتی،  فرێنکی دی یۆنگ لە دوای پشووی نێودەوڵەتی لە پێکان ده‌گەڕێتەوە، ئه‌مه‌ش هەنگاوێکی گەورەیه‌ بۆ تیپه‌كه‌ و یاریزانه‌كه‌.

سەبارەت بە ئاستی ریاڵ مەدرید لە خولەکەدا گوتی، وەرز زۆر دوور و درێژە، من تەنیا گرنگی بە بارسێلۆنا دەدەم،كاری باشمان كردووه‌، هیوام وایە جارێکی دیکە سەرکەوتن تۆماربکەین.

راهێنەری پێشووی بایرن میونشنیش لەبارەی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ، گوتی، کاتێک تیروپشکەکەمان بینی، سەرمان سوڕما لەوەی شتەکان چۆن بەڕێوەچوون، تیروپشکەکە سەرنجڕاکێشە رووبەڕووی دوو یانەی گەورەی ئەڵمانی دەبینەوە، ئەوەش کارێکی ئاسان نابێت، بەڵام ئێستا تەنیا بیر لە یاری داهاتووی لالیگا دەکەینەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button