بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ دهۆک و زاخۆ کێبڕکێ لەسەر یاریزانێکی خولی سویدی دەکەن

هەردووکیان دەیانەوێت پیتەر گۆرگیس بگوازنەوە

Yariga App

یاریگا –

دهۆک و زاخۆ کێبڕکێ لەسەر یاریزانێکی خولی سویدی دەکەن، هەردووکیان دەیانەوێت پیتەر گۆرگیس بگوازنەوە ریزەکانیان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەکانی دهۆکو زاخۆ کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی تواناکانی پیتەر گۆرگیس یاریزانی یانەی ئۆرێبرۆی سویدی دەکەن، تاوەکو ئێستا هیچ یەکێکیان گرێبەستی ئەو یاریزانەیان مسۆگەر نەکردووە.

یاریگا زانیویەتی، دوای ئەوەی دهۆک ئۆفەرێکی بە بڕی 80 هەزار دۆلار پێشکەشی پیتەر گۆرگیس کردبوو، نزیکبوو ئەو یاریزانە 23 ساڵانە بگوازێتەوە ریزەکانی و گرێبەستەکەی واژۆ بکات، بەڵام دوای هەفتەی زاخۆش هاتووەتە سەر هێڵ و 130 هەزار دۆلاری پێشکەشی ئەو ناوەڕاتسکارە کردووە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی.

پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاندبوو، مەسعود مەڕال راهێنەری نوێی دهۆک کە پێشتر لە خولی سویدی کاری کردووە، پێداگیری لەسەر گواستنەوەی گۆرگیس کردووە، کە موڵکی یانەی مالمۆیە و بە خواستن لە ریزی یانەی ئۆرێبرۆ یاریی دەکات.

گۆرگیس (4ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی 2000 لە ئوستڕاڵیا لەدایکبووە و لە هەڵبژاردەی ژێر 20 ساڵانی سوید چوار یاریی و گۆڵێکی کردووە، پێشتر لە ریزی یانەکانی دیگێرفۆرس و مالمۆی سویدی و برایتنی ئینگلیزی یاریی کردووە، لە بۆرسەی یاریزانان ئێستا نرخەکەی 225 هەزار یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button