لیۆنێل مێسی ناوی بۆ دامەزراندن گەڕاوەتەوە لە تیروپشکی ئەلیکترۆنی بەڕێوبەرایەتی پەروردەی پارێزگای نەینەوا..
رۆژی شەممە لە بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ئەو پارێزگایە بە ئامادەبوونی بەرپرسان لەرێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی تیروپشک بۆ ناوی کەسانە کراوە کە داوای دامەزراندنیان کردبوو. ئەو کەسانەی خاڵی پێویستیان هەبوو تیروپشکیان بۆ کرا و یەکێک لەو کەسانەش کە فۆرمی بۆ پڕکرابووەوە مێسی بوو .
جگە لە مێسی چەندین ناوی دیکەی گاڵتەجاڕی پڕکرابوونەوە و ناویان بۆ دامەزراندن هاتبووەوە وەک میگ میگ ، عەنتەری کوڕی شەداد (شاعیرێکی بەر لە دەرکەوتنی ئیسلام)
ئیهاب عەزاوی یەکێک بوو لەو گەنجانەی فۆڕمی پڕکردبووەو ناوی نەهاتۆتەوە. ئەو بۆ کەرکوک ناو وتی “تیروپشكی ئه‌لیكترۆنی بۆ هه‌ڵبژاردنی ناوی ئه‌وانه‌ی فۆڕمیان پڕكردۆته‌وه بۆ دامه‌زراندن مه‌هزه‌له‌یه و جۆرێكی تره له گه‌نده‌ڵی ،ناوی سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌رچون بۆ دامه‌زراندن، له‌وانه میسی، عه‌نته‌ری كوڕی شه‌داد، بیپ بیپ، ههههه هههه ههه” له‌گه‌ڵ چه‌ندین ناوی تر “كه جێی پێكه‌نین و لە هەمان کاتدا جێگەی گریانه، به‌ڵگه‌یه‌كیشه بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه هاككراوه و یاری پێكراوه.
په‌روه‌رده‌ی گشتی نه‌ینه‌وا، 17ی تشرینی یه‌كه‌م، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن حكومی راگه‌یاند بۆ حه‌وت هه‌زار و 22 كه‌س، ئه‌وه‌ش له‌رێی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه.
لێپرسراوێك له په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا به هەمان سەرچاوەی وت “ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له زانیارییه‌كانی دوای تیروپشكه‌كه ده‌ركه‌وت په‌یوه‌ندی به په‌روه‌رده‌وه نییه و بهرپرسیارتێییهكهی له ئه‌ستۆی به‌شێك له‌وانه‌دایه فۆڕمیان پڕكردۆته‌وه، هه‌وڵیانداوه پرۆسه‌كه بكه‌نه گاڵته‌جاڕی و ناوی وه‌همییان نوسیووه”.
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشكه‌شكردنی فۆڕی دامه‌زراندن و دواتر تیروپشك بۆ ناوه‌كانیش هه‌ر ئه‌لیكترۆنی بوون، بۆیه هه‌ڵه‌كان په‌یوه‌ندی به كادیرانی په‌روه‌رده‌وه نییه، ناشبێته هۆی په‌كخستنی پرۆسه‌كه و ئه‌وانه‌ی مافی دامه‌زراندنیان هه‌یه.
سەرچاوە: کەرکوک ناو