
یاریگا –
مارکۆس ئالۆنسۆ یانەی خۆی دۆزیەوە دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا راستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی وەرزی رابردوو.
بەرگریکارە 33 ساڵانەکە ئەزموونێکی زۆری لە ئەورووپادا هەیە و ئەو یەکەم کاروانی پیشەگەرێتی لە ریاڵ مەدریدی وڵاتەکەیەوە دەستیپێکرد. پاشان یانەکانی بۆڵتن، فیورێنتینا، سەندەرلەند و ماوەی زێڕینی ئەو لەگەڵ چێڵسی ئینگلیزی بوو پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ بارسا.
یانەی سێڵتاڤیگۆ سوودی لە بێ یانەیی یاریزانێکی ئیسپانییەکە وەرگرت و وەک یاریزانێکی ئازاد گواستیەوە ریزەکانی و بە فەرمی لە پێگەکانی خۆیان ناساندیان.
🧡 𝗢𝗿𝗮𝗻𝗴𝗲 is the new skyblue 🩵
🆕 Benvido a Vigo, @marcosalonso03!#RCCelta Third Kit 24/25 @hummel1923 ⋄ @hummelspain pic.twitter.com/LvKfFacPAi
— RC Celta (@RCCelta) August 28, 2024
یانەکە لە سێ یاریی سەرەتای وەرزەکە دوو بردنەوە و دۆڕاندنێکی هەیە، بە گواستنەوەی ئالۆنسۆ دەیانەوێ سوود لە ئەزموونە زۆرەکەی وەربگرن بۆ گەشتن بە ئامانجەکانیان.