ئیتاڵیا

ماوریزیۆ ساری تووڕەیە لەوەی یارزانەکانی یوڤی ڕێز لە پلانەکانی ناگرن!

یاریگا- ماوریزیۆ ساری بە ڕاکشاویی نیگەرانی خۆی نەشاردەوە لەوەی زۆرێک لە یاریزانەکانی ڕێزی پلانەکانی ئەو ناگرن.

نیگەرانیی و لێدوانەکانی ئەو ڕاهێنەرە دوای شکستە تاڵەکەیان هات بەرامبەر لازیۆ 3-1، ئەوەش یاریزانەکانی بە هۆکار زانی و گوتی: “زۆرێک لە یاریزانەکان ڕێزیان نەگرتووە لە پلان و ستراتیژیی من و لە پێگەی هەڵەدا یاریان دەکرد. بۆیە باجی ئەوەمان دا. دەبوایە پاولۆ دیبالا زیاتر لە تۆپەوە نزیکبێت و بێرناردیسکیش زیاتر لە چەقەوە،ل، بەڵام وایان نەکرد. ئەمە ئەو شتانە بوون کە پێش یارییەکە پێم وتبوون. بەڵام ڕووی نەدا.”

بەو دۆڕاندنەی گەڕی 15ی خولەکە، خانمەپیرەکە بە پێشەنگی بۆ ئینتەر میلان چۆڵ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button