بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ کالاگێڕ گەڕایەوە لەندەن

Yariga App

یاریگا –

کۆنۆر کالاگێر لەنێوان دوو پایتەختدا هاتوچۆیەتی و هێشتا هیچ شتێکی فەرمی رووینەداوە، بەوەش گواستنەوەی بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید بە کراوەیی ماوەتەوە.

6ی ئەم مانگە بوو کە رۆژنامەنووسی شارەزا و ئاگەداری بازاڕی گواستنەوەکان وەک نیمچەفەرمیی بڵاویکردەوە کە کالاگێر بۆ ئاتلێتی یەکلایی بووەتەوە و هەموو شتێ تەواو بووە بۆ گواستنەوەی تەنانەت بڕ و ماوەی گرێبەستەکەیشی. بەڵام وا دوای دوو هەفتە هێشتا چیرۆکەکە بەردەوامە.

کالاگێر بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید

تۆزێ پێش ئێسا هەمان رۆژنامەنووس زانیاریی نوێی بڵاوکردەوە و پەرەسەندنی نوێی ئاشکراکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، کۆنۆر لەڕێگەیە بۆ لەندەن بە فڕۆکەیەکی تایبەت. ئەمەش چێڵسی ویستوویەتی، بەوپێیەی گرێبەستەکە لەلایەنی یانە ئیسپانییەکەوە هێشتا لە چاوەڕوانیدا ماوەتەوە.

رۆمانۆ زیاتری باسکردووە و نووسیویەتی کە هەموو شتێ لەنێوان کۆنۆر و ئاتڵێتی تەواو بووە بە پشکنینەکان و بەڵگەنامەکانیشەوە، بەڵام هێشتا یانە واژۆی کۆتایی لەلایەن یانەکە ئیسپانیەکەوە نەکراوە. بەوەش بابەتەکە بە کراوەیی ماوەتەوە.

یاریزانەکەی هێڵی ناوەند وەرزی رابردوو کە خراپترین وەشانەکانی بلووز بوو لە پرێمەرلیگ، لە 37 یاریدا توانی 5 گۆڵ و 7 ئەسیست بکات.

دەنگوباسەکانی چەند رۆژی رابردوو باسیان لەوە دەکرد بڕی گرێبەستەکەی 42 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانە مەدریدیەکە دەکەوێت و ماوەکەشی بۆ پێنج ساڵ دەبێ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button