ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەفەرمی سانچێز دوای 13 ساڵ گەڕایەوە یانەی پێشووی

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ئەلێکسیس سانچێز، هێرشبەری چیلی گەڕایەوە یانەی یودینێزی ئیتالی.

ماڵپەڕی یودینێزی بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی بەگواستنەوەیەکی ئازاد گرێبەستیان لەگەڵ ئەلێکسیس سانچێزی هێرشبەری چیلی واژۆ کردووە.

گرێبەستی هێرشبەرە تەمەن 35 ساڵانییەکە لەگەڵ یانە ئیتالییەکە بۆماوەی یەک وەرز دەبێت.

سانچێز لە ساڵانی نێوان 2008 تاوەکو 2011 یاری بۆ یودینێزی کردووە، دواتر خۆی وەک یاریزانێکی گەورە لەگەڵ بارسێلۆنا و ئارسیناڵ و ئینتەر میلان سەلماند.

ئەستێرە چیلییەکە 112 یاری بۆ یودینێزی کردووە، لەو یارییانەدا 21 گۆڵ و 20 ئەسیستی هەبوو. هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی چیلیش لە کۆی 166 یاریدا، 51 گۆڵی هەیە و گۆڵکاری مێژوویی وڵاتەکەیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button