ئینگلتەراگرنگترین

ماینان: چیدیکە هوتافی رەگەزپەرستانە قبوڵ ناکرێت

فیفا هاتووەتە سەرهێڵ و داوای سزای توند دەکات

یاریگا –

مایک ماینان، گۆڵپارێزی ئەیسی میلان داوای سزای توند بۆ رووبەڕووبوونەوەی رەگەزپەرستی دەکات.

میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردووەتەوە، لە یاری رابردووی میلان لە بەرامبەر یودینێزی کە میلان 3-2 یارییەکەی بردەوە، ماینان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین، یاریگای جێهێشت و گلەییەکانی گەیاندە ناوبژیوانی یارییەکە. ماینان بەمجۆرە قسەی بۆ سکای سپۆرتس ئیتاڵیا کرد

بە ناوبژیوانم گوت، ناتوانین بەمشێوەیە تۆپی پێ بکەین، ئەمە یەکەمجار نییە ئەمە روودەدات، پێویستە سزاییەکی زۆر توند دەربکرێت، چونکە چیدیکە قسەکردن سوودی نییە. پێویستە هەڵەکان باس بکەین، تەواوی هاندەران رەگەزپەرست نین، زۆربەی هاندەران بۆ هاندانی یانەکانیان دێنە یاریگا، ئەمە شتێکی زۆر ئاساییە، بەڵام ئەو رەگەزپەرستییە، جێگەی قبوڵکردن نییە.

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ پاڵپشتی مانیانی کرد و داوای گرتنەبەری رێکاری توندی لە بەرپرسانی تۆپی پێی ئیتاڵیا کردووە.

مانیان لە وەسفکردنی دۆخەکە روونیکردەوە، گوێی لە دەنگی مەیموون بوو

کاتێک بۆ جاری دووەم چووم تۆپ بهێنمەوە، گوێم لە دەنگی مەیمون بوو، چوومە لای ناوبژیوانی چوارەم و بە توڕەییەوە باسی دۆخەکەم کرد، چونکە ئەمە یەکەمجار نییە روودەدات، نەمویست یاری بکەم، بەڵام ئێمە یەک خێزانین و نەمتوانی هاوتیمەکانم جێبهێڵم.

لە یارییەکەی دیکەدا لە خولی چامپیۆنشیپی ئینگلتەرا، هاندەرانی شێفیڵد وینزدەی، هوتافی رەگەزپەرستانەیان لە بەرامبەر کەیسی پاڵمەر، یاریسازی یانەی کۆڤێنتری گوتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button