کوردستانگرنگترین

دوای تۆمار کردنی مێژوو لەگەڵ یانەکەی راهێنەرێکی کوردستان وازی لە ئەرکەکەی هێنا

Yariga App

یاریگا –

راهێنەرە لاوەکەی ئاکرێ وێڕای بە دەستهێنانی نازناوی خولی نایابی کوردستان وازی لە ئەرکەکەی هێنا.

هەژار سابڕ ئەو راهێنەرە لاوەی لە یەکەم ئەرکی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی توانی بۆ یەکەمجار لەگەڵ یانەی ئاکرێ ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2023 _ 2024 دەستی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە کشاندەوە.

کەمێک لە مەوبەر هەژار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند کە بە هۆی چەند هۆکارێک ناتوانێ لە وەرزی نوێ لەگەڵ ئاکرێ بەردەوام بێت و بۆیە بە فەرمی وازی لە ئەرکەکەی هێناوە، راهێنەرەکە دەڵێت بە هۆکاری تایبەتی خۆم ناتوانم بەردەوام بم و هیوای سەرکەوتن بۆ ئاکرێ و هاندەرانی دەخوازم، هەر کاتێک ئاکرێ دڵخۆش بێت منیش هەست بە ئاسودەیی دەکەم چونکە خەڵکی ئاکرێ شایستەی هەموو شتێکی باشن.

ئاکرێ لە وەرزی رابردوو لە سەر دەستی هەژار سابڕ جگە لەوەی بۆ یەکەمجار لە مێژوو بوونە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان، توانیان پلەی دووەمی جامی هەرێمی کوردستانیش بە دەست بێنن و پێش دەسپێکی ئەم وەرزەش لە یاریی جامی سوپەری کوردستان بەرامبەر هەندرێن خاوەن جامی هەرێمی کوردستان یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button