ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

خانمە بۆکسێنەرە ئیتاڵییەکە ‘لە ترسی ژیانی’ بەرامبەر بۆکسێنەرە جەزائیرییەکە کشایەوە

خانمە یاریزانە ئیتاڵییەکە: لەپێناوی پاراستنی گیانی خۆم بەرامبەر ئیمان خەلیف کشامەوە

Yariga App

یاریگا –

لە ئۆڵێمپیادی پاریس بۆکسێنەرە ئیتاڵییەکە بەرامبەر بۆکسێنەرە جەزائیرییەکە کشایەوە و گوتی ‘ لەپێناوی پاراستنی گیانی خۆم بەرامبەر ئیمان خەلیف کشامەوە’.

ئەنجێلا کارینی خانمە بۆکسێنەری ئیتاڵی لە قۆناخی 16ـی ئۆڵێمپیادی پاریس بەرامبەر ئیمان خەلیف تەنیا دوای 46 چرکە لە یارییەکە کشایەوە و گوتی ‘بەخۆمم گوتی وا باشترە بوەستی، هەستم بە ژانێکی زۆر کرد لە لووتم، لەپێناوی پاراستنی ژیانم بڕتارمدا بکشێمەوە’.

هەروەها گوتیشی ‘من بەرامبەر برام و چەندان پیاوم راهێنانم کردووە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ زۆر جیاواز بوو، هەر لەگەڵ مشتەکۆڵەی یەکەم خوێن لە لووتم هات، هەر لە سەرەتای یارییەکەوە بڕیارمدا بکشێمەوە، دەمویست ببەمەوە بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ زۆر جیاواز بوو، دەبووا بکشێمەوە’.

دوای یارییەکە جارێکی دیکە گومانەکان لە مێینەی بۆکسێنەرەکە زیاتر بوون و ئیلۆن مەسک خاوەنی پالتفۆرمی ئێکس جارێکی دیکە گومانی خۆی لە مێینەی کچە یاریزانە جەزائیرییەکە نەشاردەوە و داوایکردووە ئیمان نکۆڵی لە قسەکانی بکات.

ئەم کچە جەزائیرییە بەهۆی بەرزی رێژەی هۆڕمۆنی نێرینە لە پاڵەوانێتییەکانی ئەمدواییەی یارییەکانی بۆکسێن دوورخرایەوە، تەنانەت لە پاڵەوانێتی جیهانی 2023 بەهۆی بەرزی رێژەی هۆڕمۆنی نێرینە لە جەستەیدا رێگای پێنەدرا بەشداریی بکات.

پێش یارییەکەی ئەمڕۆی لە قۆناخی 16ـی کێبڕکێی خانمان لە کێشی 66 کیلۆگرامیدا، میدیاکانی ئیتاڵیا هێرشێکی توندیان کردە سەر ئیمان خەلیف خانمە وەرزشوانی جەزائیری و داوا دەکەن لە ئۆڵێمپیادی پاریس دووربخرێتەوە، بەوە تۆمەتباری دەکەن هۆڕمۆنی نێرینەی زۆرترە و بڕوایان وایە ناکرێت رێگای پێبدرێت لەگەڵ خانمان پێشبڕکێ بکات.

Angela Carini was in tears as she revealed why she quit

بابەتی زیاتر

Back to top button