ئینگلتەراگرنگترین

فۆفانا بە لێدوانێک رووداوە مشتومڕ‌هێنەکەی ئێنزۆ فێرناندێز کۆتایی پێدەهێنێ

Yariga App

یاریگا –

بردنەوەی کۆپا ئەمریکا بۆ ئەرجەنتینیەکان هەروا بێ سەرئێشە تێنەپەڕی کاتێک ئێنزۆ فێرناندێز لە لایڤێکی ئینستاگرامدا بە وتنەوەی گۆرانییەک هەرایەکی گەورەی نایەوە و شەڕی راگەیاندنی لە ئاستێکی باڵادا خستە نێوانی فەڕەنسا و وڵاتەکەی بەوەی گوایە گۆرانییەکە پڕ لە دەربڕینی رەگەزپەرستانە بووە.

لەم بابەتەی خوارەوە بە تێروتەسەلی دەستپێک و هەڵكشانی رووداوەکە بخوێنەوە:

ئێنزۆ فێرناندێز پەیوەندیی نێوان یاریزانانی فەڕەنسا و ئەرجەنتین تێکدەدات

یەکێک لە کاردانەوە خێراکانی ئەو کاتە، پۆستێکی ویسلی فۆفانای فەڕەنسی بوو کە هەر لەو هەواڵەی سەرەوەدا هەیە.

بەڵام وا دیارە فوفانای هاوتیمی ئێنزۆ لە چێڵسی، پەڕەیەکی نوێی هەڵداوەتەوە و بە لێدوانێکی نوێ ئاوی بە ئاگری ناکۆکیەکاندا کردووە و بە مەیڵ سپۆرتی ئینگلیزی وت

دڵخۆشم کە ئێنزۆ گەڕاوەتەوە بۆ چێڵسی. ئێمە پێکەوە یاریی دەکەین. پێویستیشە پێکەوە بمێنینەوە. بەوەش پێکەوە بەهێزین. ئەگەر من لە بەرەیک بم و ئێنزۆیش لە بەرەیەک، هەموو رۆژێکیش شەڕ بکەین یان پێکەوە قسە نەکەین و دڵخۆش نەبین، ئەوکات بە باشیش یاریی ناکەین. ئێستا هەموو شتێک باشە.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا فۆفانا پاساوی زیاتری بۆ کردەوەکەی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیە هێنایەوە و وتی

ئەو داوای لێبوردنی کردووە. نەیوستووە هاندەرانی فەڕەنسا و هیچ کەسێک ئازار بدات. لەو گۆرانییە تێنەگەشتبوو کە دەیوت. باوەڕی پێدەکەم، چونکە دەیناسم، ئێنزۆ باش دەناسم. ئەو کەسێکی رەگەزپەرست نییە.

بلووز کە ئێستا لە ئەمریکان بۆ یارییە دۆستانەکان و خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ، بەرەبەیانی سبەینێ سێیەم یاریی خۆئ ئەنجام دەدات ئەم جارە لەگەڵ یانەی ئەمریکای مەکسیکی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button