ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

پیسبوونی ئاوی رووباری سێن مەشقەکانی یاریی ترایسلۆن هەڵدەوەشێنێتەوە

ئاوی رووباری سێن پیسبووە

Yariga App

یاریگا –

رێکخەرانی ئۆڵێمپیادی پاریس، مەشقەکانی یاریی ترایسلۆنی لە رووباری سێن بەهۆی پیسبوونی ئاوەکە هەڵوەشاندەوە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، مەشقەکانی یاریی ترایسلۆن لە رووباری سێن لە ناوەڕاستی پاریس بکرێن، بەڵام بەهۆی بارینی باران لە دوو رۆژی رابردوودا، رێژەی پیسبوونی ئاوی رووبارەکە زیادبوو، ئەمەش بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی راهێنانەکان.

لە بەیاننامەیەکدا، رێکخەرانی پاڵەوانیەتییەکە بڵاویانکردووەتەوە،

پشکنین بۆ ئاوی رووباری سێن کرا و ئەنجامەکە لە ئاستی پێوەرەکانی یەکێتیی نێودەوڵەتی ترایسلۆن نەبوو، بۆیە رێگە بە بەڕێوەچوونی مەشقەکان نەدرا. هۆکاری پیسبوونی ئاوەکە، بۆ بارینی بارانێکی زۆر لە رۆژانی هەینی و شەممە دەگەڕێتەوە.

یارییەکانی ترایسلۆن سێ رکابەری (مەلەوانی، بایسکلسواری و راکردن) لەخۆدەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button