ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسیناڵ و تۆتنهام ململانێی بەدەستهێنانی ناوەڕاستکارێک دەکەن

خەونی یاریزانەکە یاریکردن لە پرێمەرلیگە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ و تۆتنهام کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی تواناکانی ئادریێن رابیۆی فەرەنسی دەکەن.

ماڵپەڕی کۆت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ چووەتە نێو کێبڕکێی گواستنەوەی ئادریێن رابیۆی ئەستێرەی پێشووی یوڤێنتوس، کە یاریزانەکە ئامانجێکی سەرەکی تۆتنهامی رکابەرییانە.

هەفتەی رابردوو بەشێوەیەکی فەرمی یوڤێنتوس ماڵئاوایی لە رابیۆ کرد، لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەست رێکنەکەوتن و ئێستا یاریزانە فەڕەنسییەکە بێ یانەیە.

گەنەرز بەهۆی پێکانە زۆرەکانی تۆماس پارتی و دابەزینی ئاستی جۆرجینیۆ پێویستییەکی زۆری بە کەڵەشێرەکە هەیە و ناوبراو دەبێتە چارەسەری بەشێک لە کێشەکانی یانەکە.

تۆتنهامیش دەیەوێت یاریزانە تەمەن 29 ساڵانییەکە بکاتە شوێنگرەوەی پیێر ئیمێل هۆیبێر، کە بە ئەگەرێکی زۆر یاریزانە دانیمارکییەکە لەم مێرکاتۆیە ماڵئاوایی لە سپێرز دەکات.

خەونی یاریزانەکەش یاریکردنە لە پرێموەلیگ، بەڵام جارێ چاوەڕوانی ئۆفەری یانەکانی دیکە دەبێت، ئەوکات بڕیاری کۆتایی لەسەر هەڵبژاردنی یانەیەک دەدات.

رابیۆ یاریی بۆ یانەکانی رۆڵوز، پاریس سانجێرمان و یوڤێنتوس کردووە، لەکۆی 452 یاریی 47 گۆڵی کردووە و 32 گۆڵیشی دروستکردووە. بە درێسی هەڵبژاردەی فەرەنساش لە 48 یاری 4 گۆڵ و 3 ئەسیستی کردووە.

نازناوێکی سێریا ئەی، شەش نازناوی خولی فەرەنسی، چوار نازناوی جامی فەرەنسا، چوار نازناوی جامی سوپەری فەرەنسا، پێنج نازناوی جامی خولی فەرەنسا، دوو نازناوی جامی ئیتالیا، نازناوێکی جامی سوپەری ئیتالیا و نازناوێکی نەیشنزلیگی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button