خوله‌کانی دیکە

هەرسێ هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و پۆرتوگال دەتوانن بگەنە قۆناغی داهاتووی یۆرۆ

یاریگا-تیروپشکی کۆتاییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا  کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا  پاش ئەوەی هەرسێ هەڵبژاردەی زلهێزی ئەو کیشوەرە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و پۆرتوگال کەوتنە یەک کۆمەڵە.

هەرچەندە کۆمەڵەکان چوار تیمین و یەکەم و دووهەم سەردەکەون بۆ قۆناغی داهاتوو بەڵام رێگایەک هەیە بۆ ئەوەی هەرسێ هەڵبژاردەکە بگەنە قۆناغی  یەکلاکەرەوە.

کۆتاییەکان بە بەشداری ٢٤ هەڵبژاردە بەڕێوەدەچن و دابەشکراون بەسەر شەش کۆمەڵەدا.  بە گەیشتنی یەکەم و دووهەم ی کۆمەڵەکان ١٢ تیم دەگەنە قۆناغی داهاتوو، بۆ ئەوەی ژمارەیان بگاتە ١٦ هەڵبژاردە بەگوێرەی یاساکانی یوفا چوار باشترین سێهەم لە هەڵبژاردەکانیش سەردەکەون. بەوەش لە کۆی شەش هەڵبژاردەی خاوەن پلەی سێهەم، چواریان بەپێی ئەنجام دەگەنە قۆناغی دواتر و رەنگە یارییە یەکلاکەرەوەکان بە بێ یەکێک لەو هەڵبژاردانە نەبێت.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، لە جامی نەتەوەکانی رابردوو پۆرتوگال بەهەمان یاسا گەیشتە قۆناغی دواتر و سەرەنجام ناسناوەکەی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button