ئاسیا

لیژنەی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی جامی کەنداو هۆشدارییەکی ڕاگەیاند

یاریگا- لیژنەی تایبەت بە یەکێتی جامی کەنداوی عەرەبی کە لە ئێستادا لە وڵاتی قەتر بەڕێوە دەچێت، هۆشدارییەکی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوی لیژنەکە، بەرزکردنەوەی هەر بانەرێک قەدەغەیە کە دروشمی سیاسی و دوور لە چوارچێوەی وەرزشیی لەسەربێت. بۆ بەکارهێنانی بابەتی لەو جۆرەش، پێویستە ڕەزامەندی لە ئەمیندارێتی گشتی پاڵەوانێتێکە و لیژنەی تایبەت وەربگیردرێت.

جامی کەنداو، کە ئێستا چاپی 24هەمینێتی، هەر دوو ساڵ جارێک بە بەشداری وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بەڕێوە دەچێت. پاڵەوانێتی داهاتووش عێراق میواندارێتی دەکات.

Back to top button