ئیسپانیاگرنگترین

ئەمڕۆ ریال مەدرید دەستی بە فرۆشتنی درێسەکانی ئێمباپێ کرد

نرخی جۆرەکانی درێسی ئێمباپێ لە ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ریال مەدرید دەستی بە فرۆشتنی درێسەکانی کیلیان ئێمباپێ کرد، کە هێرشبەرە فەڕەنسییەکە درێسی ژمارە 9 دەپۆشێت.

دوای ئەوەی ریال مەدرید ژمارەی درێسی یاریزانەکانی بۆ وەرزی داهاتوو راگەیاند، ئەمڕۆ بەفەرمی دەستی بە فرۆشتنی درێسەکانی وەرزی داهاتووی کرد، درێسی کیلیان ئێمباپێ یاریزانی نوێێ یانە مەدریدییەکە گەرچی تاوەکو ئێستا دەستی بە یاریکردن نەکردووە، بەڵام لە ئێستاوە دەستی بە فرۆشتنی درێسەکانی کراوە.

درێسی ئێمباپێ لە ریال مەدرید لە فرۆشگای فەرمی یانەکە بە 215 دۆلار دەفرۆشرێت، ئەگەر بتەوێت لۆگۆی چامپیۆنزلیگ یان لالیگاش لەسەر قۆڵی بدەی 25 دۆلاری دیکەشی دێتە سەر. درێسی قۆڵ درێژ هێشتا نرخی لە قۆڵ کورت زیاترە و درێسی قۆڵ درێژ 10 دۆلار گرانبەهاترە و بە 225 دۆلار دەفرۆشرێت.

درێسەکەی ئێمباپێ بۆ کۆرپەکان بە 100 دۆلارە و بۆ منداڵانیش بە 115 دۆلار دەفرۆشرێت، درێسی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە تایبەت بە گەنجانیش بەردەستە و بە 120 دۆلار دەفرۆشرێت.

بەگوێرەی ئەو نرخانەی ریال مەدرید لە ماڵپەڕی یانەکەی بڵاویکردووەتەوە، نرخی درێسی ئێمباپێ بەراورد بە درێسی یاریزانەکانی دیکەی یانەکە 25 دۆلار گرانترە، درێسی فەرمی ڤینیسیۆس جۆنیۆر و جود بێڵینگهام و ئەستێرەکانی دیکەی یانەکە لە جۆری قۆڵ کورت بە 190 دۆلار دەفرۆشرێت.

ئێمباپێ بە گرێبەستێکی ئازاد لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید کردووە و بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی بەریتانیا، هێرشبەرە فەڕەنسییەکە 150 ملیۆن یۆرۆ وەکو شیرینی گرێبەستەکەی لە یانە مەدریدییەکە وەردەگرێت و مووچەی ساڵانەشی 40 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button