ئیسپانیا

“لە نێو یاریگا مێسی زۆربەی جار هەر ڕێ دەکات، ڕێ دەکات لەناکاو گۆڵت لێ تۆمار دەکات”

یاریگا- بەرگریکارێکی ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە وەسفی مێسیدا قووڵ ڕۆ دەچێت و باسی ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیی مێسی دەکات.

کیران تریپییە بەرگریکاری ڕۆخی بلانکۆس کە هاوینی ڕابردوو لە تۆتنهامەوە ڕووی کردە ئیسپانیا، پێش یاریەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر بارسێلۆنا، بۆ ڕۆژنەی ‘ئەتڵەتیک’ لێدوانی دا و پێداهەڵدانێکی زۆری کاپتنەکەی بلاوگرانای کرد، گوتی: “ساڵی پار بەرامبەر تۆتنهام دوو گۆڵی کرد و چوار تۆپیشی بەر ستوونی گۆڵ کەوت، زۆر سەرسوڕهێنەر بوو. شتێکی نامۆیە کە دەبینی زۆربەی یارییەکە ئەو تەنها ڕێ دەکات. لە دژی سادیۆ مانێی لیڤەرپووڵ یاری دەکەیت، بۆ نموونە… یەک چرکە چاوی لەسەر هەڵدەگریت، کاتێک دەزانێت لە پشتتەوە دەرپەڕیووە. بەڵام لەگەڵ مێسی یاری بکەیت  چوار جار تەماشای دەکەیت، هەر لەو شوێنەی خۆی دەیبینیت. زۆر بەی کاتەکان تەنها ڕێ دەکات و بەس، بەڵام کاتێک دەزانیت; گۆڵی تۆمار کردووە. پێش ئەوەی بارسێلۆنا سێ پاس بگۆڕنەوە، ئەو دەزانێت ئاقاری ئەو تۆپە بە کوێ دەگات.”

شەوی یەکشەممە بارسێلۆنای پێشەنگ لە نێو یاریگای واندامیترۆپۆلیتانۆ دەبێتە میوانی ئەتڵەتیکۆ مەدریدی چوارەمی ڕیزبەندیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button