بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

هەموو شتێک یەکلابووەوە؛ ئەمجەد عەتوان لە زاخۆ دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

هەموو شتێک یەکلابووەوە، ئەمجەد عەتوان گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی زاخۆ نوێ دەکاتەوە و وەرزی داهاتوو لەو یانەیە دەمێنێتەوە.

ئەمجەد عەتوان یاریزانی یانەی زاخۆ لە سناپچات ڤیدیۆیەکی خۆی لەگەڵ گۆهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و عەمار فەرهاد سەرۆکی یانەی زاخۆ و تەڵال بلوشی راهێنەری یانەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە تیایدا راهێنەرە قەتەڕییەکە پیرۆزبایی لێ دەکات و دەڵێت ‘هەموو شتێک تەواو بوو’.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەیەکی عێراقی ئۆفەرێکی بە بڕی ملیارێک دینار پێشکەشی ئەمجەد عەتوان کردبوو، ئەو ناوەڕاستکارە ئۆفەرەکەی رەتکردبووەوە کە هاوینی رابردوو ئەو یاریزانە بەرامبەر 650 ملیۆن دینار بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستی لەگەڵ زاخۆ واژۆ کردبوو.

ئەمجەد عەتوان پێشتر لە سناپچات رایگەیاندبوو، یاریی داهاتووی یانەکەی لە گەڕی کۆتایی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەبێتە دوایین یاریی خۆی بە درێسی زاخۆ و ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکەی کردبوو، دووپاتیکردبووەوە لە یاریی بەرامبەر تەڵەبە ماڵئاواییان لێ دەکات.

ئەمجەد عەتوان (27 ساڵ) پێشتر یاریی بۆ یانەکانی شوڕتە، شیماڵی قەتەڕی، کوەیتی کوەیتی و نەفتی وەسەت کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button