ئه‌وروپاگرنگترین

تیاگۆ ئالكانتارا وازهێنانی لە یاریكردن راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی تیاگۆ ئالكانتارای ئیسپانی و یاریزانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی وازهێنانی یەكجاری لە یاریكردن راگەیاند.

تیاگۆ ئالكانتارا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وازهێنانی یەكجاری لە یاریكردن راگەیاند.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Thiago Alcantara (@thiago6)


تیاگۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی: 

من هەمیشە ئاواتەخوازم ببمەوە بەوەی كە پێشتر بووم، سوپاسگوزارم بۆ ئەو كاتەی كە چێژم لێی بینیوە.

سوپاس تۆپی پێ، سوپاس بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە پشتگیرییان كردم بۆ ئەوەی یاریزان و كەسێكی باشترم لێ درووستبێت، بە درێژایی رێگەكە.

تیاگۆ بەدرێژایی وەرزی رابردوو بەهۆی پێکان تەنیا بەشداری یەک یاری لیڤەرپوولی کرد، لەو یارییەش تەنیا 5 خولەک یاریکرد، پێکانە سەختەکەی لە تەواوی یارییەکانی وەرزەکە دووری خستەوە، پێدەچێت هەر ئەوەش هۆکاری بڕیارەکەی بووبێت.

تیاگۆ لە هاوینی 2008 تا 2013 یاری بۆ بارسێلۆنا کردووە، بە درێسی یانە کاتالۆنییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری بەشداری 100 یاری کردووە، 11 گۆڵی کردووە و 20 گۆڵیشی دروستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، چوار نازناوی لالیگا، سێ نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و دوو نازناوی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ بارسا بەدەستهێناوە.

لە هاوینی 2013 بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد، بە درێسی باڤارییەکان بەشداری 235 یاری کرد، 31 گۆڵی کرد و 37 گۆڵیشی دروستکرد.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، حەوت نازناوی بۆندسلیگا، چوار نازناوی جامی ئەڵمانیا و سێ نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵ باڤارییەکان بەدەستهێنا.

لە هاوینی 2020 بەبڕی 22 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، بە درێسی یانە ئینگلیزییەکەش لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری بەشداری 98 یاری کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵیشی دروستکردووە.

نازناوێکی جامی خولی ئینگلتەرا، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و نازناوێکی جامی قەڵخانی لەگەڵ رێدز بەدەستهێناوە، لەم هاوینەش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە کۆتایی هات و ماڵئاوایی کرد.

تیاگۆی تەمەن 33 ساڵان بەدرێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بەشداری 46 یاری کردووە، بەدرێسی ماتادۆر 2 گۆڵی کردووە و 9 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button