ئه‌وروپاگرنگترینیۆرۆی 2024

كومان ده‌یه‌وێت له‌ یاری كۆتایی به‌رامبه‌ر كام هه‌ڵبژارده‌ یاریی بكات؟

Yariga App

یاریگا –

رۆناڵد كومانی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، گه‌یشتنمان به‌ قۆناخی پێشكۆتایی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌ هه‌موو تیپێك ئاره‌زوو ده‌كات له‌ یاریكۆتایی بێت.

کومان لە کۆنگرە رۆژنامەوانی دوای یارییه‌كه‌ گوتی، بەڕاستی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی پڕ لە جۆش و خرۆش بوو، هەندێکجار رەخنەمان لێدەگیرێت، به‌ڵام دڵێکی گەورەمان هه‌یه‌، یاریزانەکان ئەمشەو لە گێمی دووەمدا رۆحێکی شەڕانگێزی بەرزیان نیشاندا.

له‌باره‌ی یاریی داهاتووی كه‌ ئینگڵته‌رایه‌ له‌كاتی زیادكراو یاریی كردووه‌ و تیپه‌كه‌ ماندووتره‌ راهێنەرە هۆڵەندییەکە روونیکردەوە، پێم وانیه‌ هیچ جیاوازییەکی جەستەیی هه‌بێت، ئێمە لە هەمان رۆژدا یاریمان کرد، راسته‌ ئه‌وان كه‌مێك ماندووترن، به‌ڵام كاتێكی باش هه‌یه‌ بۆ پشوو، بەڵام بردنەوە لە کاتی ئاساییدا بە سروشتی هه‌ستێكی باشت پێدەبەخشێت.

گوتیشی، کەس چاوەڕێی ئەوە نەدەکرد ئێمه‌ له‌ قۆناخی پێش کۆتاییدا بین، بەڵام ئەرکەکەمان هێشتا کۆتایی نەهاتووە، کاتێک دەگەیتە قۆناخی پێش کۆتایی دەتەوێت لە یاری کۆتایی یاری بکەیت و نازناوه‌كه‌ ببه‌یته‌وه‌.

رۆناڵد کومان ئاماژەی بە یارییەکەی چوارشەممەی داهاتووی به‌رامبه‌ر ئینگڵته‌را کرد و گوتی: ئێمە له‌ قۆناخی پێش کۆتایی یۆرۆین و ئەوەش دەستکەوتێکی باشە، ئینگلتەرا یاریزانی گەورەی هەیە، بەڵام ئێمەش خاوه‌نی یاریزانی زۆرباشین، یارییەکی خەیاڵی دەبێت لە دۆرتمۆند.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە پێی باشە لە یاری کۆتاییدا به‌رامبه‌ر كام هه‌ڵبژارده‌ یاریی بكات کومان گوتی، دەبێت سەرەتا بجه‌نگین بۆ ئەوەی چوارشەممەی داهاتوو شەوێکی نایاب بێت و بگه‌ینه‌ یاریی كۆتایی، ئەگەر له‌کۆتایی بووین، ئیسپانیام پێ باشترە، چونکە لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا رووبەڕووی فەرەنسا بووینەوە، بەڵام لە سەرووی هەموو شتێکەوە دەبێت خۆمان بە باشترین شێوە ئامادە بکەین بۆ ئەوەی پێش یاری کۆتایی یاری بکەین.

براوەی یارییەکەی هۆڵەندا و ئینگلتەرا لە یاری لە 14 تەمموزدا لە بەرلین یاریكۆتایی به‌رامبه‌ر براوه‌ی ئیسپانیا و فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

بابەتی زیاتر

Back to top button