سعوودیەگرنگترین

ئیتیحاد راهێنەرەکەی دوورخستەوە

Yariga App

یاریگا –

وەک چاوەڕوان دەکرا، یانەی ئیتیحادی سعودی مارسێلۆ گایاردۆی لە پۆستی راهێنەرایەتیکردنی یانەکە دوورخستەوە.

راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە کە مانگی نۆڤێمبەری 2023 پۆستەکەی لە ئیتیحاد پێسپێردرا، بە گرێبەستێکی ساڵ و نیوی روویکردە ئەو یانە سعودیە، بەڵام دوای کەمتر لە هەشت مانگ دوورخرایەوە.

دوورخستنەوەی گایاردۆ بەهۆی کەریم بنزیمەوە بووە، ئەوەیش بەگوێرەی لێدوانێکی لوئەی نازری سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئیتیحاد کە 20ی مانگی رابردوو بابەتەکەی ئاشکراکرد.

لێدوانی فەرمی؛ راهێنەری ئیتیحاد بەهۆی بنزیمەوە دوورخراوەتەوە

رۆمانۆ ئەوەیشی زانیوە کە بەم زووانە بڕیار لە دیاریکردنی راهێنەری نوێ دەدەن و لەو نێوەندەدا ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری پێشووی ئەیسی میلان پاڵێوراوێکی بەهێزە.

گایاردۆ کە لە جێگەی نونۆ سانتۆ ئەرکەکەی وەرگرت، نەیتوانی جیاوازتر پێشکەشی ئیتیحاد بکات، بە جۆرێک لە کۆتا پێنج یارییدا تەنها یەک بردنەوەی هەبوو. یانەکە لە پلەی پێنجەمی خولی سعودی گیرسیایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button