ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ئۆسمان دێمبێلێ ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە

یاریگا
ئۆسمان دێمبێلێ، هێرشبەری فڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە هۆی پێکان نزیکەی شەش هەفتە دوور دەکەوێتەوە.

ماڵپەری فەرمی بلاوگرانا هەواڵی پێکانی هێرشبەری فڕەنسی یانەکەیان پشت راستکردەوە و بڵاویشیان کردووەتەوە لە پشکنینە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە هەمان پێکانی رابردووی لە رانیدا سەری هەڵداوە و ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

هەرچەندە ماڵپەری فەرمی بارسێلۆنا وادەی دوورکەوتنەوەی دێمبێلێ بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئەو یاریزانی تاوەکو سەرەتای ساڵی 2020 ناتوانێت بگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button