ئه‌وروپایۆرۆی 2024

داواکارییەکی سەیری یەکێتی تۆپی پێی کرواتیا لە مۆدریچ

Yariga App

یاریگا –

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کرواتیا، ماریان کۆستیچ داوای لە لۆکا مۆدریچ کردووە تا مۆندیالی 2026 لە هەڵبژاردەکەیان بمێنێتەوە.

هەڵبژاردەی کرواتیا بە یەکسانبوون بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە کۆتا ساتەکانی یاریی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2024 نەیتوانی بگاتە قۆناغی 16 و لە پاڵەوانەتییەکە کرانە دەرەوە و ناچاربوون ئەڵمانیا بەجێبهێڵن.

ئەمە دوایین یاری مۆدریچ بوو لە یۆرۆ لە تەمەنی 38 ساڵیدا، تەنانەت زۆرێک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە رەنگە دوای ئەم رکابەرییە بڕیاری ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی داوە، بەڵام پێدەچێت بەڕێوەبەرانی تۆپی پێی ئەم وڵاتە بیانەوێت تاوەکوو مۆندیالی 2026 مۆدریچ لە تیپەکەیاندا بهێڵنەوە.

کۆستیچ کە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کرواتیایە، سەبارەت بە مانەوەی مۆدریچ لە هەڵبژاردە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند:

 لۆکا بەرپرسیارێتییەکی گەورەی هەیە بەرامبەر بە تۆپی پێی کرواتیا. پێشتر دووجار لەسەر ئەم بابەتە قسەم لەگەڵ کردووە. من بە تایبەتی پێم خۆشە قۆڵبەستی کاپتنی کرواتیا لە مۆندیالی 2026 لە قۆڵی ئەودا بینم. بەڵام دواجار ئەوە لوکایە کە دەبێت لەگەڵ خێزانەکەی بڕیار لەسەر ئەم بابەتە بدات.

ئاستی خراپی کرواتیا لە قۆناغی کۆمەڵەکان بەتایبەتی بەرامبەر ئیسپانیا و ئەلبانیا، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر سەرنەکەوتنی تیپەکە هەبوو. زلاتکۆ دالیچی راهێنەر، گۆڕانکاری لە پێکهاتەی تیپەکەدا کرد، بەڵام نەیتوانی ئەنجامی خوازراو بەدەستبهێنێت. ئێستا پێویستە کرواتیا چاوی لە داهاتوو بێت و خۆی بۆ پێشبڕکێکانی داهاتوو ئامادە بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button