گرنگترینیۆرۆی 2024

ساوسگەیت وەڵامی رەخنەکان دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

گاریس ساوسگەیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ی دایه‌وه‌، ئاراسته‌ی خۆی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرابوو.

ئینگلتەرا وەک پێشەنگی کۆمەڵەی سێیه‌م سەرکەوت بۆ قۆناخی16ی یۆرۆ، بەڵام ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌ لە ئاست چاوەڕوانییەکانی هاندەران نەبوو، کە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکەیان به‌رامبه‌ر سلۆڤینیا ، هانده‌ران ناڕەزایه‌تی خۆیان لە ئاستی تیپەکە دەربڕی.

ساوسگەیت لە لێدوانێکدا بۆ ئای تی ڤی گوتی، پێموایە ئێمە هەندێک هەلی باشمان دروستکردووە، ئەمە کارێکی قورسە بۆ ئێمە، ئێمه‌ له‌به‌رده‌م گۆڵ سه‌ركه‌وتوونابین، ئەو یاریزانانەی بەشداریان له‌ یارییه‌كه‌ كرد، ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد، هەوڵماندا لەڕێگەی ئەو گۆڕانکارییانەی ئەنجامماندا یارییەکە ببەینەوە، به‌ڵام نه‌مانتوانی.

سەبارەت بە کاریگەریی کۆل پاڵمەری یەدەگ لە خولەکەکانی کۆتاییدا به‌شداریكرد، ساوسگەیت گوتی، ئاستێکی زۆر باشی پێشکەشکرد، شوێنی دۆزیەوە و هەلی رەخساند، ، لەگەڵ ئەنتۆنی گۆردۆن و کۆبی ماینو،ئەوان یاریزانی گەنجن و کاریگەری باشیان لەسەر تیپەکە هەبوو، بەڕاستی جوڵەیەکی باشیان كرد،به‌ڵام ئێمە لە ژینگەیەکی سەختداین.

سەبارەت به‌قۆناخی داهاتوو، ساوسگەیت گوتی، دەبێت یارییەکی باش بکەین، هەر تیپێک ڕووبەڕووی ببینەوە یارییەکی قورس دەبێت، له‌ قۆناخی داهاتوو هه‌ڵه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

لەکۆتاییدا گوتی، نابێت بە بوونی ره‌خنه‌كان ئێمه‌ وەسوەسەمان بۆ دروست بێت، زۆر شتی باشمان كردووه‌، پێش پاڵەوانێتییەکە ڕووبەڕووی کێشەی زۆر بووینەوە، پێموایە شێوازی یاریکردنی هێڵی بەرگری زۆر ئەرێنی بوو، ره‌خنه‌كان ئاراسته‌ی تیپه‌كه‌ ده‌كرێت له‌ شوێنی خۆی نیه‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌مان به‌و شێوه‌یه‌ خراپ نیه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button