گرنگترینیۆرۆی 2024

كانتێ باس لە گەڕانەوە بۆ ئەوروپا دەكات

یاریگا –

ئێنگۆلۆ كانتێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ئیتیحادی سعودی باس لە گەڕانەوەی بۆ یاریگاكانی ئەوروپا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 19:00 بە كاتی كوردستان فەڕەنسا و پۆڵەندا رووبەرووی یەك ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024.


لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر پۆڵەندا كانتێ گوتی:

گەڕانەوەی كیلیان ئێمباپێ یارمەتیدەرێكی گەورە دەبێت بۆمان، ئەو هەمیشە یارمەتیدەرمانە بۆ بردنەوەی یارییەكان، ئێمباپێ زیدكراوێكی گرنگە بۆمان.

هیچ شتێكم نییە بیڵێم دەربارەی گەڕانەوەم بۆ ئەوروپا لە ماوەی داهاتوودا، ئەمە ئەو پرسیارە نییە كە لە خۆمی بكەم.

گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا، سەیركردنی هاندەران و ركابەریكردن لەسەر نازناوی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا شتێكی زۆر خۆشە.

وەرزێكی باشم لەگەڵ ئیتیحاد لە سعودیە بەسەربرد، هەستدەكەم لە دۆخێكی جەستەیی زۆر باشدام، دەتوانم هەموو شتێك بكەم.

ئێنگۆلۆ كانتێ

لە دوو یاری رابردوودا فەڕەنسا لە نەمسای بردەوە و بەرامبەر هۆڵەندا یەكسان بوو، لە هەردوو یارییەكەدا ئێنگۆلۆ كانتێ بە باشترین یاریزانی یارییەكە دەستنیشانكرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button