ئیسپانیاگرنگترین

کێ دەبێتە کاپتنی داهاتووی ریال مەدرید؟

ناچۆ ماڵئاوایی لە یانە شاهانەکە دەکات

Yariga App

یاریگا –

ناچۆ فێرناندێز زۆر لە یانەی قادسیەی سعوودی نزیکبووەتەوە و ریال مەدریدیش کاپتنی داهاتوو دەستنیشان دەکات.

فێرناندێز چەند هەنگاوێک لە قادسیە دوورە و بڕیارە لەدوای تەواوبوونی پشووی هاوینەی، پەیوەندی بە ئەستێرەکانی دیکەی سعوودیەوە بکات.

تۆڕی COPE بڵاویکردووەتەوە، لوکا مۆدریچ دەبێتە کاپتنی نوێی یانە شاهانەکە و هەریەکە لە دانی کارڤاخال و لوکاس ڤازکێز دەبنە جێگری کاپتن.

لۆس بلانکۆس چەندین یاریزانی بە ئەزموونی لە پێکهاتەکەیدا هەیە، فێرناندێز کۆنترین یاریزانی یانەکە بوو، هەریەکە لە مۆدریچ و تۆنی کروس جێگری کاپتن بوون.

ناچۆ لە ساڵی 2012 پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و لەو ساتەوە بەشداری لە 364 یاریدا کردووە. شەش نازناوی چامپیۆنزلیگ، چوار لالیگا، پێنج سوپەری ئیسپانیا و کۆمەڵێک نازناوی دیکەی بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button