بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

سادیۆ مانێ پەیوەندی بە یانەیەکی تورکیاوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

سادیۆ مانێ، هێرشبەری سێنیگالی نەسر نزیکە لەوەی پەیوەندی بە یانەی بێشیکتاشی توورکاوە بکات و میدیاکانی تورکیا باس لە رێککەوتنی سەرەتایی نێوان بێشکتاش و نەسر دەکەن.

بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی رۆژی شەممە، یانەی بێشکتاشی تورکی گرنگییەکی زۆری بە گواستنەوەی سادیۆ مانێی هێرشبەری سەنیگالی لە یانەی نەسرەوە نیشانداوە.

ماڵپەڕە عەرەبییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، خواستی ئیدارەی نەسر بۆ کردنەوەی دەرگای رۆیشتن بۆ مانێ، دەرفەتی بۆ بێشکتاش قۆستەوە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە تەمەن 32 ساڵەدا واژۆ بکات. حەسەن ئارات سەرۆکی یانەی بێشکتاش هەر زوو پەیوەندی بە ئیدارەی نەسرەوە کرد و باسی لە ئەگەری دامەزراندنی مانێ کرد و وەڵامی ئەرێنی لێیان وەرگرتەوە و هەروەها سەرنجیان لەسەر تواناکانی ئێمریک لاپۆرتیش هەیە.

بەڵام رێککەوتنی کۆتایی یانە سعودییەکە بەندە بە رێککەوتنی دارایی نێوان بێشکتاش و یاریزانە سێنیگالییەکە و بۆ گواستنەوەی سانێ نەسر داوای 15 ملیۆن یۆرۆ دەکات. بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئیدارەی نەسر پێیان وایە ئەو پەیوەندییە باشەی لەگەڵ مانێ هەیە، دەتوانێت ئاسانکاری بکات بۆ رۆیشتنی لە تیپەکە لەم هاوینەدا.

پێشتریش راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان باسیان لە خواستی فەنەرباچێ تورکیا و قادیسیەی سعودی و جیرۆنای ئیسپانی کردبوو وەک بژاردەی ئەگەری بۆ گواستنەوەی مانێ لە گواستنەوەکانی هاوینەدا.

وەرزی رابردوو مانێ بەشداری 46 یاری لەگەڵ نەسر لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان کرد، لەو ماوەیەدا توانی 19 گۆڵ تۆمار بکات و 11 ئەسیستیش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button