راپۆرتی تایبەتگرنگترینیۆرۆی 2024

یۆرۆی 2024 نزیکە لە دیاردەیەکی سەیردا ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار بکات

پێنج گۆڵی بەهەڵە لە یۆرۆی ئەڵمانیا تۆمارکراون

Yariga App

یاریگا –

یۆرۆی 2024 نزیکە لە دیاردەیەکی سەیردا ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار بکات، تەنیا دوای ئەنجامدرانی 21 یاری لە ماوەی هەشت رۆژدا پێنج گۆڵی بەهەڵە لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا تۆمارکراون، خەریکە وەشانی ئەمجارە ریکۆرد تۆمار دەکات.

لە تەواوی یارییەکانی مۆندیالی 2022 تەنیا سێ گۆڵی بەهەڵە تۆمارکران، لەکاتێکدا ژمارەی یارییەکانی مۆندیالەکەی قەتەڕ 64 یاریی بوون.

لە یارییەکانی یۆرۆی 2024 گۆڵی بەهەڵە هێندە زۆر بووە، پێشبینی دەکرێت ریکۆردی مێژووی پاڵەوانێتییەکە بشکێنێت و ببێتە یەکەم وەشان لە رووی تۆمارکردنی گۆڵی بەهەڵە، لە یۆرۆی 2020 ریکۆردی زۆرترین گۆڵی بەهەڵە شکێنرا و 11 جار یاریزانەکان بەهەڵە لەخۆیان کردەوە.

ئەگەر بە رێژەیی گۆڵە بەهەڵەکان وەربگیرێت، پێشبینی دەکرێت لە یۆرۆی ئەمجارە 15 گۆڵی بەهەڵە تۆمار بکرێن، بەمەش دەبێتە یەکەم وەشانی پاڵەوانێتییەکە لە رووی تۆمارکردنی گۆڵی بەهەڵە.

کێ سوودمەندترین هەڵبژاردەی گۆڵە بەهەڵەکانی یۆرۆیە؟

لەوەتەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت 25 گۆڵی بەهەڵە لە 17 وەشانی مێژووی پاڵەوانێتییەکە تۆمارکراون، ئانتۆن ئۆندرۆس یاریزانی چیکوسلۆڤاکیا لە یۆرۆی 1976 یەکەم یاریزان بوو بەهەڵە گۆڵ لەخۆیان بکاتەوە، کاتێک لە قۆناخی پێش کۆتایی بەرامبەر هۆڵەندا بەهەڵە گۆڵی لەخۆیان کردەوە.

فڕەنسا و ئیسپانیا زۆرترین سوودیان لە گۆڵی بەهەڵە وەرگرتووە و لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا چوار جار یاریزانانی هەڵبژاردە رکابەرەکانیان گۆڵیان لەخۆیان کردووەتەوە، هۆڵەنداش سێ جار لە گۆڵە بەهەڵەکان سوودمەند بووە، ئەڵمانیا و سویدیش دوو جار یاریزانە رکابەرەکانیان گۆڵیان لەخۆیان کردووەتەوە.

ناوی ئەو یاریزانانەی گۆڵە بەهەڵەکانیان کردووە

1- ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر لە یاریی ئەڵمانیا و سکۆتلەندا

2- کلاوس گیاسۆلا لە یاریی کڕواتیا و ئەلبانیا

3- ریکاردۆ کالافیۆری لە یاریی ئیسپانیا و ئیتاڵیا

4- ماکس وۆبەر لە یاریی فڕەنسا و نەمسا

5- رۆبن هاراناراچ لە یاریی پۆرتوگاڵ و چیک

بابەتی زیاتر

Back to top button