گرنگترینیۆرۆی 2024

ڤیدیۆ: رووداوەکانی رەگەزپەرەستی یاریگاکانی تێپەڕاند و گەیشتە شەقامەکانی ئەڵمانیا

Yariga App

یاریگا –

دیاردەکانی رەگەزپەرستی لە یۆرۆی 2024 لە هەڵکشاندایە و یاریگاکانی تێپەڕاند و ئێستا شەڕەکان شەقامەکانی ئەڵمانیایشی گرتووەتەوە.

گرتەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ماڵپەڕ و  چالاکوانە ئەوروپییەکان بڵاوبووەتەوە کە چۆن دوو هاندەری سڕبیا هێرش دەکەنە سەر کابرایەکی رەشتپێست و شایەتحاڵێکیش وردەکاری هەڵگیراسنی پێکداهەڵپژانەکە ئاشکرا دەکات.

دوێنێ هەڵبژاردەی سربیا لە دووەم یاریی خۆیاندا بەرانبەر سلۆڤینیا 1-1 یەکسانبوون، ئەوە پاش ئەوەی یاریی یەکەمیان بەرانبەر ئینگلتەرا دۆڕاندبوو.

لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە بە فەرمی لە زاری بەرپرسێکیەوە رایگەیاند کە سکاڵایان تۆمار کردووە لە دژی هەڵباردەکانی کرواتیا و ئەلبانیا بەوەی لە یارییەکەی نێوانیاندا هاندەرانی هەردوولا هوتافی رەگەزپەرستانەیان دژی ئەوان وتووەتەوە. تەنانەت ئەو بەرپرسە هەڕەشەی کشانەوەی لە یۆرۆ کرد ئەگەر ئەو کرواتیا و ئەلبانیا سزا نەدرێن.

ئەوە لە کاتێکدایە هاندەرانی خۆیان هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەکانی فیفا و پۆلیسدان بە تۆمەتی هووتافی رەگەزپەرستانە دژ بە یاریزانە ئینگلیزیە رەشپێستە کان.

ئەمرۆش بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆ و لێدوانی شایەتحاڵێلک، بابای رەشتپێس ویستوویەتی سەر شەمەندەفەرێک بکەوێت، بەڵام تێدا ژمارەیەک سڕبی بوونی هەبووە و نەیانهێشتووە بچێتە ژوورەوە و دەریانپەڕاندووە دوای دوو سێ خولەک مانەوە لەناویاندا و سووکایەتیپێکردنی. تا دواجار دەریانپەڕاندووە و بە دووانیشەوە هێرش دەکەنە سەری وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێت.

هێشتا ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەی رووداوەکانیتر رانەگەیەندراوە و، ئەمەیشی هاتە سەر. لە ئەگەری پەرەسەندنی رووداوەکان، رەنگە ئاکامەکان ئاقاری تریان هەبێت و لە کۆنترۆڵ دەرچێت. بەوپێیەی سکاڵاکان گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرز.

بابەتی زیاتر

Back to top button