ئیسپانیافه‌ره‌نسا

فرانس فوتبۆڵ هەواڵی بردنەوەی باڵۆن دۆری شەشەمی بە مێسی ڕاگەیاند!

یاریگا- پێش هەفتەیەک لە بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە و بە فەرمی ناساندی براوەی خەڵاتەکە، لیۆنێل مێسی ئاگەدار کرایەوە کە باڵۆن دۆری ئەم ساڵی بردۆتەوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرای کردووە شەوی ڕابردوو تیمێک لە گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ لەگەڵ مێسی کۆبوونەتەوە و هەواڵەکەیان پێ داوە. ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە ڕۆژنامە ئیسپانییەکە هەوڵی داوە لە کەسە نزیکەکانی مێسیەوە زانیاریەکە پشتڕاست بکاتەوە بەڵام نە بە نەخێر و نە بە بەڵێ وەڵامی نەدراونەتەوە. لە هەمان کاتدا ڕۆژنامەنووس فرانسیس ئاگیلار بەبێ چەندوچون دووپاتی لە هەواڵەکە کردۆتەوە.

دەنگدان بۆ براوەی تۆپی ئاڵتوونی کە سەربەخۆ لەلایەن فرانس فوتبۆڵەوە دەدرێت، ڕۆژی 9ی ئەم مانگە کۆتایی هات و سێ پاڵێوراو بە شێوەی توند ڕکابەریی دەکەن، ئەوانیش لیۆنێل مێسی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە ئەمەشیان پێنج جار خەڵاتەکەی بەرزی کردۆتەوە و هەروەها ڤێرجل ڤان دایکی بەرگریکاری هۆڵەندی لە یانەی لیڤەرپووڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button