عێراقکوردستان

پێشمەرگە سەرکەوت و گەڕمەش تووشی شکست هات

Yariga App

یاریگا-

لە گەڕی دووەمی قۆناخی کۆتایی خولی نایابی عێراق، یانەی دیالە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1 _ 0 لە مەسافی بردەوە و هاتە پێشەنگی گڕوپەکەی.

ئەمڕۆ چوارشەممە ( 19ـی حوزەیران/ یۆنیۆی 2024) گەڕی دووەمی خولی نایابی عێراق بەڕێوەچوو،  گەڕمە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1_0 بە ڕومادی دۆڕا، جۆلانیش لە یاریگای خۆی 3 _3 لەگەڵ ناسڕیە یەکسان بوو، بەم ئەنجامانەش رومادی بە 4 خاڵ سەرووی ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەمی وەرگرت.

پێشمەرگەی سلێمانی بە سێ خاڵی زێڕین لە بەغداوە دەگەڕێتەوە کاتێک توانی 2 _ 0 لە مەسافی بباتەوە، گۆڵەکانی پێشمەرگە هەریەک لە یاریزانان محەمەد تەقی و دانا مستەفا لە گێمی دووەمی یاریەکە تۆمار کران، پێشمەرگە وێڕای شکستی یاری یەکەم ئێستا بە سێ خاڵ لە خانەی دووەمی ریزبەندی کۆمەڵەی دووەم دێت و هەفتەی داهاتووش لە یاریەکی بەهێزدا رووبەرووی دیالە دەبێتەوە کە ئێستا بە 4 خاڵ لە خانەی یەکەمی کۆمەڵەکەدایە.

ریزبەندی هەر دوو کۆمەڵەی خولی نایابی عێراق دوای بەڕێوەچوونی دوو گەڕ لە یارییەکانی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button