ئینگلتەراگرنگترین

پرێمەرلیگ لاسایی ریال مەدرید دەکاتەوە

سێ گۆڕانکاری لە وەرزی داهاتووی پرێمەرلیگ دەکرێن

Yariga App

یاریگا –

لە وەرزی داهاتووی پرێمەرلیگ، یانەکان پێویستە کاتژمێرێک و 15 خولەک بەر لە دەستپێکردنی یارییەکان، پێکهاتەی فەرمی یاریی لە پلاتفۆرمەکانی خۆیان بڵاوبکەنەوە.

یارییەکانی وەرزی 2024-25 لە 15ی مانگی ئاب/ئۆگەستی داهاتوو دەستپێدەکەن و گۆڕانکاری گەورەی وەرزەکە، رۆژنامەی میرەر روونیکردووەتەوە، گۆڕانکارییە سەرەکییەکە بریتییە لە ئاشکراکردنی پێکهاتەی سەرەکی، 75 خولەک بەر لە دەستپێکی یارییەکان، ئەمەش 15 خولەک زووترە لە وەرزەکانی پێشوو.

پێدەچێت یانەکان هاوشێوەی ریال مەدرید زووتر لە وادەی دانراو، پێکهاتەی سەرەکی یارییەکان ئاشکرا بکەن، چونکە ریال مەدرید سێ ساڵە دوو کاتژمێر بەر لە یارییەکان، پێکهاتەی سەرەکی ئاشکرا دەکات و تەنانەت لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگیش بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند، دوو کاتژمێر زووتر، پێکهاتەی سەرەکی راگەیاند.

گۆڕانکارییەکی دیکەی پرێمەرلیگ، بریتییە لە دانانی سیستمی ئۆفسایدی نیمچەخۆکار، هەرچەندە وادەیەکی دیاریکراو بۆ دەستپێکردنی دەستنیشان نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت، لە دوای یارییەکانی نێودەوڵەتی لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی داهاتوو، کار بە سیستمەکە بکرێت.

جیا لە دانانی سیستمی ئۆفسایدی نیمچەخۆکار، گۆڕانکاری گەورە لە سیستمی ڤاریش دەکرێت، ئەمەش دوای زیادبوونی گلەیی زۆربەی یانەکان، لە هەڵە کوشندەکانی وەرزی رابردووی ناوبژیوانان.

بابەتی زیاتر

Back to top button