ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

چەند یانە رکابەری بارسێلۆنا لەسەر گواستنەوەی کیمیچ دەکەن؟

بە ئەگەرێکی زۆرەوە کیمیچ یانە باڤارییەکە جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

یانەکانی ئەهلی و گاڵاتەسەڕای کێبڕکێی توندییان لەسەر گواستنەوەی جۆشوا کیمیچ، یاریزانی بایرن میونشن دەستپێکردووە.

گرێبەستی کیمیچ، 29 ساڵ لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەر دەچێت، بۆیە یانەکان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە و لە ماوەی رابردوو، ئەهلی سعودی نزیکترین بوو.

لە ماوەی رابردوودا، بارسێلۆنا گرنگی بە گواستنەوەی کیمیچ دابوو، بە تایبەت ئێستاش هانسی فلیک بووەتە راهێنەری یانە کاتالۆنییەکە، پێشبینی دەکرێت، ئەگەر کێشەی دارایی دروست نەکات، بارسا بژاردەیەکی بەهێز دەبێت.

ئەرتەم شەنەر، رۆژنامەنووسی وەرزشی تورکی روونیکردووەتەوە، گاڵاتەسەڕای بەجددی چووەتە نێو رکابەرییەکان و ئامادەیە ئۆفەری فەرمی پێشکەش بکات.

لە دوای تەواوبوونی یۆرۆ، کیمیچ لەگەڵ بەرپرسانی میونش کۆدەبێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی دەدرێت.

میونشن ئامادەیە رێگە بە چوونە دەرەوەی کیمیچ بدات، بەڵام بەومەرجەی ئۆفەری سەرووی 80 ملیۆن یۆرۆییان پێشکەش بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button