ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی بڕیاری کۆتایی لەسەر فۆدن دەدات

مان سیتی زۆر لە پاریس و ریال مەدرید ترساوە

یاریگا –

مانچێستەر سیتی بڕیاری کۆتایی لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی فیڵ فۆدن دەدات.

دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی نموونەیی لە وەرزی رابردوودا، دەستەی کارگێڕی مان سیتی بڕیاریداوە گرێبەستی فۆدنی یاریزانی 24 ساڵان نوێبکاتەوە و مووچەی هەفتانەی لە 200 هەزار پاوەندەوە بۆ نزیکەی 375 هەزار پاوەند زیاد بکات.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، مان سیتی لەگەڵ نوێنەری فۆدن کۆبووەتەوە و هەردوولا خەریکی داڕشتنەوەی گرێبەستی نوێن.

مانچێستەر سیتی لە ترسی پاریس سانجێرمان و ریال مەدرید، دەیەوێت پارێزگاری لە ئەستێرەکانی بکات و ئەمجارە مووچەی فۆدن هاوشێوەی مووچەی ئێرلینگ هالاند و کێڤن دی بڕۆین دەبێت.

فۆدن لە وەرزی رابردوودا لە کۆی 53 یاریدا 27 گۆڵی کرد و 12 ئەسیستیشی هەبوو. ئەستێرە ئینگلیزییەکە چوارەم نازناوی پرێمەرلیگی لەگەڵ مان سیتی بردەوە و خەڵاتی باشترین یاریزانی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا.

مانگی رابردوو تەمەنی فۆدن بووە 24 ساڵ، تاوەکو ئێستا 15 نازناوی بردووەتەوە و یەکێکە لە باشترین ئەستێرە لاوەکانی تۆپی پێی جیهان.

فۆدن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەشداری لە یۆرۆی 2024 دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button