ریال مەدرید وه‌ڵامی ئه‌و ئوفه‌رانه ده‌داته‌وه بۆ ئاردا گولەر پێشکەش كراون

یاریگا –
یانەی ریال مەدرید ئەو ئۆفەرانە رەتدەکاتەوە کە بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاردا گولەر پێشکەشی یانه‌كه كراوه‌ن.
فابریزیۆ رۆمانۆ رژنامەنووسی ئیتاڵی تایبەت بە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان رایگەیاند، یانەی ریال مەدرید سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆفه‌ره‌كانی ره‌تكردۆته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزاه‌كه پێشكه‌شی یانه‌كه كراون تەنانەت ئاماده‌نیه به‌خواستنیش دەستبەرداری بێت.
🚨⚪️ Real Madrid have received several requests for Arda Güler on loan but the answer has always been the same so far: he’s staying.
Arda, focused on Euro 2024 and also happy to stay, fighting for his place.
Güler never asked to leave, not even in March when he wasn’t playing. pic.twitter.com/rFBPTcwZwj
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 8, 2024
رۆمانۆ رایگەیاند گولەر لەگەڵ هەڵبژاردەی تورکیایه و سەرنجی لەسەر بەشداریکردنی لە یۆرۆی 2024 ده‌بێت، هەروەها دڵخۆشە بە مانەوە لەگەڵ ریاڵ مەدرید و ده‌جه‌نگێت بۆ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی.
ئاماژەی به‌وه‌شكردووه، گولەر هەرگیز داوای رۆشتنی له یانه‌كه نەکردووە، تەنانەت لە مانگی ئازاریشدا کاتێک ئاماده‌بوو بۆ یاریكردن به‌ڵام ئانچیلۆتی به‌شداری یارییه‌كانی پێنه‌ده‌كرد.
جێگای سەرنجە گولەر بووە یەکەم یاریزانی تورکی لە مێژوودا نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه له یاریكۆتایی ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بورسیا دۆرتمۆند تۆماركرد و 15مین نازناوی چامپیۆنزلیگی برده‌وه.