ئیتاڵیاگرنگترین

هەفتەی داهاتوو راهێنەری نوێی یوڤێنتوس رادەگەیەندرێت

Yariga App

یاریگا –

وادی راگەیاندنی راهێنەری نوێی یوڤێنتوس ئاشکرا کرا و بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو بە فەرمی ناسنامەی راهێنەرەکە ئاشکرا بکرێت.

چەند رۆژێک لەمەوبەر یوڤی و ماسیملیانۆ ئالێگری بە رێكکەوتنێکی دوولایەنە لەیەکەتر جیا بوونەوە پاش وەرزە بێ بەرهەمەکەیان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی، هەفتەی داهاتوو تیاگۆ مۆتا واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکات وەک راهێنەری یوڤێنتوس، نەک ئەم هەفتەیە کە دەنگۆ وا بوو.

رۆمانۆ نووسیویەتی کە پرۆسەکە هیچ گرفت و گۆڕانێکی تێدا رووی نەداوە. گرێبەستەکەی تا هاوینی 2027 دەخایەنێت.

مۆتا وەرزێکی نموونەیی لەگەڵ بۆڵۆنیا بەڕێکرد کە توانی پلەی پێنجەمی سێریائەیان بۆ مسۆگەر بکات و بۆ یەکەمین جار لەدوای وەرزی 1964/65 یانەکە بە چامپیۆنزلیگ شاد بکاتەوە.

رۆمانۆ ئەوەشی زانیووە کە مۆتا پیشوەختە پلانی داناوە بۆ گرێبەستی نوێ و سەرەکیترین جووڵەکانیشی بە ئاراستەی دی گریگۆریۆی گۆڵپارێزی مۆنزا کە باشترین گۆڵپارێزی خولی ئیتاڵ بردەوە، لەگەڵ کۆپمینێرزی هۆڵەندی لە یانەی ئاتڵانتا.

باشترینەکانی وەرزی 2023/24ـی سێریا ئەی دیاریکران

بابەتی زیاتر

Back to top button