ئه‌وروپاگرنگترین

ڤان برۆنکهۆرست پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی تورکی وەرگرت

Yariga App

یاریگا –

جیوڤانی ڤان برۆنکهۆرستی هۆڵەندی پۆستێکی نوێی راهێنەرایەتی لە خولی تورکیا وەرگرت دوای نزیکەی دوو ساڵ لە وەرنەگرتنی هیچ ئەرکێک لەو بوارە.

جیوڤانی کە پێشتر لە نۆڤەمبەری ساڵی 2021 تا نۆڤەمبەری ساڵی دواتر راهێنەری رەنجەرزی سکۆتلەندی بوو، بەڵام دووخرایەوە و تا ئێستا بێ یانە بووە.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کەمێک پێش ئێستا یانەی بێشکتاشی تورکی پۆستی راهێنەرایەتی بەخشی ڤان برۆنکهۆرست.

پۆستەکە پیستر فێرناندۆ سانتۆسی پورتوگالی بەڕێوە دەبرد کە زستانی ئەم ساڵ وەریگرت، بەڵام ئەنجامە کارەساتبارەکانی وای لە بەرپرسانی بێشکتاش کرد لە مانگی ئەپرێل دووریبخەنەوە.

فێرناندۆ سانتۆس دوورخرایەوە

بە هاتنی ڤانبرۆنکهۆست، وەرزی داهاتوو دێربی ئیستەنبوڵ لەنێوان بێشکتاش و فەنەرباچێ گەرموگوڕتر دەبێ کە ئەمەی دواترین تەنها چەند رۆژێک بەر لە ئێشتا جۆزێ مۆرینیۆیان کرد بە راهێنەری یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button