ئه‌وروپاگرنگترین

فێرناندۆ سانتۆس دوورخرایەوە

یاریگا –

فێرنادۆ سانتۆسی پورتوگالی ئەزموونێکی شکستخواردووی دیکەی تاقیکردەوە لە تورکیا و دوای ماوەیەکی کەم لە ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەی بێشکتاشی تورکیا دوورخرایەوە.

لە دوای مۆندیالی 2022ی قەتەرەوە، ڕاهێنەرەکەی پێشووتری پورتوگال ڕێی سەرکەوتنی لێ ون بووە و ئەزموونی خراپ رادەستی خراپتر دەکات. ناوبراو زستانی ساڵی 2023 کرا بە ڕاهێنەری پۆڵەندا و دوای کەمتر لە هەشت مانگ دوورخرایەوە.

زستانی ئەم ساڵیش بوو بە ڕاهێنەری یانەی بێشکتاشی تورکی. دوای 16 یاریی لەسەر کار لابردرا دوای ئەنجامە کارەساتبارەکانی کە شەش یارییە هیچ بردنەوەیەکی تۆمار نەکردووە و بێشکتاش لە پلەی چوارەم گیرساوەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button