ئیسپانیاگرنگترین

بۆچی ریال مەدرید ناتوانێت درێسی ئێمباپێ بفرۆشێت؟

هێشتا پاریس خاوەنی مافی وێنەی کەسێتی ئێمباپێیە

یاریگا –

گەرچی ریال مەدرید بەفەرمی گرێبەستی ئێمباپێی راگەیاندووە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەرە فڕەنسییەکە واژۆ کردووە، بەڵام یانە ئیسپانییەکە ناتوانێت درێسی نوێی یاریزانەکە بفرۆشێت.

تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، گەرچی ریال مەدرید بەفەرمی گرێبەستی ئێمباپێی راگەیاندووە و هێرشبەرە فڕەنسییەکە تاوەکو هاوینی 2029 درێسی یانە مەدریدییەکە دەپۆشێت، بەڵام ئەم مانگە یانە ئیسپانییەکە رێگای پێ نادرێت درێسی ئێمباپێ بەرهەم بهێنێت و بفرۆشێت.

Real Madrid's new home shirt.

ریلیڤۆ راشیگەیاندووە، لەبەر ئەوەی ئێمباپێ تاوەکو رۆژی 30ـی ئەم مانگە گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ماوە، هێشتا یانە فڕەنسییەکە خاوەندارییەتی مافی کەسێتی (Image Right) ئێمباپێ دەکات و ریال مەدرید دەبێت تاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو چاوەڕێ بکات، ئینجا دەتوانێت دەست بە فرۆشتنی درێسی کیلیان بکات.

پێشبینی دەکرێت کیلیان ئێمباپێ لە ریال مەدرید درێسی ژمارە 9 بپۆشێت، بەڵام هێشتا ریال مەدرید بەفەرمی ژمارەی درێسی هێرشبەرە نوێیەکەی رانەگەیاندووە.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا ئیسپانییەکان، گەرچی ریال مەدرید بە گرێبەستێکی ئازاد ئێمباپێی بردووەتە ریزەکانی، بەڵام 150 ملیۆن یۆرۆ وەکو شیرینی گرێبەستەکەی بە ئێمباپێ دەدات و ساڵانەش 15 ملیۆن یۆرۆ مووچەی پێدەدات و %80ـی داهاتی مافی وێنەی کەسێتیشی بۆ هێرشبەرە فڕەنسییەکە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button