ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی ناپۆلی گرێبەستی ئانتۆنیۆ کۆنتی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بەفەرمی گرێبەستی ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری نوێێ یانەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ راگەیاند.

یانەی ناپۆلی لە ماڵپەڕی فەرمی یانەکەی رایگەیاندووە، بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری ئیتاڵی واژۆ کردووە و کۆنتی تا هاوینی 2027 بۆ ماوەی سێ ساڵ راهێنەرایەتی یانەکەیان دەکات.

ناپۆلی وەرزی رابردوو لە سێریا ئەی بە کۆکردنەوەی 53 خاڵ پلەی دەیەمی بەدەستهێنا و وەرزی داهاتوو مافی بەشداریکردنی لە هیچ پاڵەوانێتییەکی ئەوروپا نابێت.

ئەنتۆنیۆ کۆنتی (54 ساڵان) ساڵی رابردوو لە راهێنەرایەتی تۆتێنهام هۆتسپێرس دوورخرایەوە و پێشتر راهێنەرایەتی ئینتەر میلان، چێڵسی، ئیتاڵیا یوڤێنتۆسی کردووە و لەگەڵ یۆڤی و ئینتەر چوار جار نازناوی سێریا ئەی بەدەستهێناوە و لەگەڵ چێڵسیش نازناوێکی پرێمەرلیگی بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button