دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

رۆیس لەنێوان دوو ئۆفەردا داماوە

Yariga App

یاریگا –

مارکۆ رۆیس لە چەند لایەکەوە ئۆفەری بۆ هاتووە و رەنگە بەم نزیکانە ئەزموونەکەی بگوازێتەوە بۆ دەرەوەی کیشوەری ئەوروپا.

رۆیس بە ئایکۆنێکی دیاری بروسیا دۆرتمۆند دادەنرێت کە بۆ ماوەی ماوەی 12 ساڵ، بە دیاریکراوی لە وەرزی 2012-2024 درێسە زەردەکەی پۆشی. دواجار ئەم وەرزە رۆیشتنی یەکجارەکی راگەیاند و دوێنێ شەویش هاندەرانی دۆرتمۆند لە فیناڵی چامپیۆنزلیگ ماڵئاواییان لێکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆم بۆگێرتی رۆژنامەنووس لە زە ئاتڵەتیک، یانەی لۆس ئانجڵسی ئەمریکی پەڕاوی گرێبەستەکەی بۆ مارکۆ ناردووە تا وەک یاریزانی ئازاد بیگوازنەوە ڕیزەکانیان.

سعودیەکانیش نایانەوێ هەلەکەیان لە کیس بچێت و چەند یانەیەکی ئەو خولەیش لە ئەفسانەکەی دۆرتمۆند چوونەتە پێشەوە.

بەڵام وەک ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرای کردووە، گفتوگۆکان زیاتر لەگەڵ لایەنی ئەمریکی پێشڤەچوونە.

رۆیس تەمەنی ئێستای 35 ساڵە، چوارەم یاریزانە زۆرترین یاریی بۆ دۆرتمۆند کردبێت. دووەم گۆڵکاری مێژوویی یانەکەشیەتی بە تۆمارکردنی 170 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button