چامپیۆنزلیگگرنگترین

بەر لە گەیشتنی بە وێمبڵی؛ رێگری لە پاسی بۆڕووسیا دۆرتموند کرا

پۆلیسی لەندەن بە مەفرەزەیەک رێگری لێکردن

یاریگا –

پۆلیسی لەندەن رێگری لە پاسی شاندی بۆڕووسیا دۆرتموند گرت و نەیهێشت بچێتە یاریگای وێمبڵی.

پاسی یانە ئەڵمانییەکە لە رێگەبوو بۆ وێمبڵی و چەند خولەکێک مابوو بگاتە گۆڕەپانی گەورەترین ململانێی ئەم وەرزە، بەڵام پۆلیسی لەندەن کاروانەکەی بە بیانووی شکاندنی پڕۆتۆکۆڵ راگرت.

بەگوێرەی پڕۆتۆکۆڵی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، دەبووایە شاندی ریال مەدرید پێش شاندی بۆڕووسیا بگاتە وێمبڵی، بۆیە پۆلیس رێگری لە شاندی زەردەواڵەکان گرت و بۆ ماوەیەک رایگرتن.

رووداوەکە چەند کاتژمێرێک بەر لە یارییەکە روویدا و ئێستا شاندی هەردوو یانە لە وێمبڵین.

بڕیارە کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر، یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان ریال مەدرید و بۆڕووسیا دۆرتموند بەڕێوەبچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button