چامپیۆنزلیگگرنگترین

مۆدریچ: ریال مەدرید لە سەرووی هەموو یاریزانێكەوەیە

یاریگا –

لێدوانەكانی لوكا مۆدریچی كرواتی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتموند.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەك ببنەوە.


لێدوانەكانی لوكا مۆدریچ پێش یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ:

هەستت چۆنە دوای گەڕانەوەت بۆ لەندەن؟

هەمیشە هەستێكی خۆشە كە لێرە لە لەندەن بم، یاریگایەكی سەرسوڕهێنەرە و ناتوانم چاوەڕێی یارییەكە بكەم.

ئایا ئێوە نزیكترین كاندیدن بۆ بردنەوەی نازناوەكە؟

خەڵك پێیان وایە ئێمە پاڵێوراوین بەڵام ئێمە وا نازانین، ئەوە رێژەیەكی یەكسانە، ئێمە زۆر رێز لە دۆرتموند دەگرین، یانەیەكی نایابە و وەرزێكی باشیان هەبووە.

لە كاتی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ هەستت چۆنە؟

هەوڵدەدەین چێژ لە ساتەكە وەربگرین، دەمانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنین، دەتوانین ئەوە بكەین بە یاریكردن وەك تیمێك و شەڕكردن تا كۆتایی، ئەمە بیرۆكە و هزریی ئێمەیە.

ئامادەیت جارێكی دیكە نازناوی چامپیۆنزلیگ ببەیتەوە؟

كاتێك ئاوڕێك لە دواوە دەدەمە، ئەوەی كردوومانە باوەڕپێنەكراوە، من ئێستا لە رێگادام بۆ بەدەستهێنانی نازناوی شەشەم.

ئایا بەشداری نەکردنی بەردەوامت لەم وەرزەدا کاریگەری لەسەر تۆ هەبوو؟

بێگومان لەم وەرزەدا کەمتر لە ئاسایی بەشداریم کردووە، بەڵام بۆ من ریال مەدرید هەمیشە لە سەرووی هەموو یاریزانێکەوەیە، دەبێت هەموو كات لەبەردەستی راهێنەردا بیت.

ریال مەدرید چواردە جار نازناوی چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە و هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی ژمارە پازدەیەم دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button