ئه‌وروپاخوله‌کانی دیکە

لە سڕبیا یاریگایەک بە ناوی مۆرینهۆوە دەنرێت

یاریگا- وەک پێزانین و وەفایەک بەرامبەر ئەو گرنگیی پێدان و دەستگیرۆیەی بە نیمانیا ماتیچی کوڕی شارەکەیانی کردووە، دانیشتوانی هەرێمی کولوبارا لە سڕبیا ناوی یاریگای شارەکەیان بە ناوی جۆزێ مۆرینهۆوە دەکەن.

ڕاهێنەرکارە پورتوگالییە ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە هێنانەوەی ماتیچ بۆ چێڵسی کاتێک ڕاهێنەرایەتی کردنی بلووزی گرتە دەست. دوای هاتنیشی بۆ مانچستەر یونایتد، ناوەڕاستکارە سڕبیەکەی لەگەڵ خۆی هێنا و ڕەگەزێکی گرنگی جۆزێ بوو.

لە بەرامبەردا، دانیشتوانی شارەکە “یوبی” ناوی یاریگاکەیان لە ژێر ناوی “سپێشەڵ وەن” ناساند کە نازناوی جۆزێ مۆرینهۆیە. لای خۆشیەوە مۆ خۆشحاڵیی خۆی پیشان دا کە سەردانی شارەکە و یاریگاکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button