عێراقکوردستان

دهۆک و کارەبا لە یاریگای زەوڕا ڕووبەرووی یەکتر دەبنەوە

Yariga App

لە ڕۆژی یەکەمی یارییەکانی گەڕی 32ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یانەی کەرخ لە یاریگای ئەحمەد ڕازی کاتژمێر 4:15ـی ئێوارە میوانداری یانەی ئەمانەی بەغداد دەکات.

یانەی دهۆک کاتژمێر 7ـی ئێوارە لە یاریەکی بەهێزدا لە شاری بەغداد بەرامبەر یانەی کارەبا یاری دەکات لە یاریگای یانەی زەوڕا، دهۆک بەبێ یاریزان ژیار گۆڤەند و ئەحمەد بەشاری گۆڵپارێز یاری دەکات کە تا ئێستا لەلایەن ڕاهێنەرەوە سزادراون و بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵی تۆڕی وەرزشی یاریگا بەم زووانە کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان دەستەی کارگێڕی و ستافی هونەری یانەکە دەکرێت بۆ ئەوەی کێشەی ئەم دوو یاریزانە چارەسەر بکرێت، هەروەها لە یاریەکەی ئەمڕۆ هەر یەک لە یاریزانان وەلید سەلمان بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور و نور سۆلێ بە هۆی هەبوونی 5 کارتی زەرد و ڕێوان ئەمین بە هۆی پێکانەوە بێبەش دەبن.

تا ئێستا هەر دوو یانەی دهۆک و کارەبا 17 یاری فەرمیان بەرامبەر یەکتر ئەنجامداوە، هەڵۆکانی چیا توانیویانە لە 7 یاریدا سەرکەوتن تۆمار بکەن و یانەی کارەباش 4 سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و لە 6 یاریشدا یەکسان بوونە، دهۆک 14 گۆڵی تۆمار کردووە و کارەبا 12 گۆڵی تۆمار کردووە، گەورەترین سەرکەوتنی یانەی دهۆک لە 10\2\2023 بووە و بە ئەنجامی 4 _ 0 و گەورەترین بردنەوەی یانەی کارەبا لە 2\7\2008 بووە و بە ئەنجامی 3 _ 0 یاریەکەی بردۆتەوە.

یانەی دهۆک بە ڕاهێنەرایەتی ئەحمەد خەلەف بە 48 خاڵ لە خانەی شەشەمە و یانەی کارەباش بە سەرپەرشتی ڕاهێنەر لوئەی سەڵاح 33 خاڵی هەیە و لە ڕیزبەندی سێزدەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت، ناوبژیوانی نێودەڵەتی موهەنەد قاسم یاریەکە بەڕێوە دەبات.

بابەتی زیاتر

Back to top button