ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ململانێی چێڵسی و مان سیتی لەسەر کۆستا دەستیپێکرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی، دیێگۆ کۆستای گۆڵپارێزی پۆرتوگالی کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت، روودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ دیێگۆ کۆستای گۆڵپارێزی یانەی پۆرتۆ واژۆ بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گالێتی، ئەگەر لە مێرکاتۆی هاوینە ئۆفەرێکی باشیان پێشکەش بکرێت، ئەوا پۆرتۆ ئامادەیە دەستبەرداری گۆڵپارێزەکەی بێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی گالێتی، جیا لە بلوز، چەند یانەیەکی دیکەی پرێمەرلیگ چاودێری گۆڵپارێزەکە دەکەن، کە دیارترینیان مانچێستەر سیتییە.

چێڵسی لە هاوینی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ رۆبێرت سانچێزی ئیسپانی و گۆڵپارێزی بڕاتن واژۆ کرد، بەڵام ئەمە گرفتەکانی یانەکەی بنبڕ نەکرد و بەدوای گۆڵپارێزێکی ئاستبەرزتر دەگەڕێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button