ئه‌وروپاگرنگترین

ئێمباپێ: هەموو خانەوادەکەم هاندەری یانەیەکی ئیتاڵین

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ لە لێدوانێکیدا ئاماژەی نوێی پیشان دا بۆ ڕووکردنە خولی ئیتاڵی لە داهاتوودا.

ئێمباپێ کە ساڵی 2018 لە مۆناکۆوە ڕووی کردە پاریس سانجێرمان و ئەم وەرزە بە یەکجاریی لە یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا جیابووەوە، چاوەڕوان دەکرێت دوای فیناڵی 1ی مانگی داهاتووی چامپیۆنزلیگ، وەک یاریزانی نوێی ڕیاڵ مەدرید بناسێنرێت. بەڵام لەم لێدوانە نوێیەیدا کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاوی کردووەتەوە، خۆشەویستیەکی زۆری بۆ رۆسۆنێری پیشان دا و وتی

تۆپی پێی ئیتاڵی؟ هەرزگیز نازانیت لە داهاتوودا چی روو دەدات. من هەمیشە دەموت؛ ئەگەر رۆژێ بچمە ئیتاڵیا، ئەوا روودەکەمە میلان.

کیلیان نەک هەر خۆی، جەختی لەوەیش کردەوە کە بە خانەوادە هاندەرانی ئەیسی میلانن و وتی

بە مناڵی زۆر هاندەری میلان بووم. هەمیشەیش سەیر یارییەکانی سێریائەی دەکەم، هەر هەموو یارییەکانی میلان تەماشا دەکەم. هەموو خانەوادەکەم زۆر هاندەرانی ملیلانن.

هێشتا دیار نیە گرێبەستەکەی ئێمباپێ لەگەڵ مێرەنگی چۆن و تا کەی دەبێت، بەڵام لە کۆتاییدا فلۆرێنتیۆ پێرێز چنگی لە نێچیرەکەی گیر بووە کە ساڵانێکی زۆر ڕاوی دەکرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button