ئیسپانیاگرنگترین

کروس دوای وازهێنانی لە تۆپی پێ داهاتووی خۆی ئاشکرا کرد

یاریگا –

تۆنی کروس لە کۆتایی یۆرۆی 2024 بە یەکجاری واز لە یاری تۆپی پێ دەهێنێت، بەڵام پێشتر بڕیاری داوە کە دوای وازهێنانی لە تۆپی پێ چی دەکات.

خانەنشین بوونی کرۆس بڕیارێکی لە ناکاو و بێگومان دڵخۆشکەر بووی بەلای خۆیدا چونکە لە لوتکەی ئاستیدا وازی لە یاریی کردن هێنا. ئەم ناوەڕاستکارە ئەڵمانییە هەمیشە بە روونی گوتبووی کە نایەوێت تا تەمەنی پیری درێژە بە ژیانی وەرزشی خۆی بدات و دەیەوێت لە لوتکەدا واز بهێنێت.

لە ساڵی 2019، دوای چەند هەفتەیەک لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید تا ساڵی 2023 گوتی:

تەمەنی 33 ساڵی تەمەنێکی باشە بۆ وازهێنان.

تا چەند هەفتەیەک لەمەوبەر هەموو شتێک ئاماژەی بەوە دەکرد کە گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە درێژ دەکاتەوە، بەڵام دواجار لە تەمەنی 34 ساڵیدا ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ کرد. کرۆس یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ ریال و یۆرۆی 2024 لەگەڵ ئەڵمانیای لە پێشە و بۆ هەمیشە تۆپی پێ جێدەهێڵێت، بەڵام بەردەوام دەبێت لە چالاکی لە بواری تۆپی پێدا.

بەگوتەی ئاژانسی EFE، کروس ناوی سێ براندی لە فەرمانگەی ژووری بازرگانییەکانی یەکێتی ئەوروپا (EUIPO) تۆمارکردووە بۆ ئەوەی لەمەودوا لە کاروباری تۆپی پێیدا لە بواری دامەزراندنی ئەکادیمیای تۆپی پێ بەکاریان بهێنێت.

ئەمە یەکێکە لە پڕۆژەکانی کە چوار ساڵ لەمەوبەر لە ئەڵمانیا دەستیپێکردووە. ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەم دواییانەدا ئەکادیمیایەکی تۆپی پێی لە مەدرید دامەزراند، کە لە مانگی سێپتێمبەر/ئەیلوولدا بە فەرمی دەست بە چالاکییەکانی دەکات.

ئاکادێمیای تۆنی کرووس

لە EUIPO، کروس سێ ناوی بازرگانی بە ناوەکانی: “KR8S”، “TK8” و “Toni Kroos Academy” تۆمار کردووە. دەتوانێت ئەم نیشانە بازرگانیانە لە بەرهەمهێنانی جلوبەرگی وەرزشیدا بەکاربهێنێت. لە راستیدا کروس یاریگای تۆپی پێی بەجێهێشت، بەڵام لە تۆپی پێ و چالاکییە پەیوەندیدارەکاندا بەردەووام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button