ئیتاڵیاگرنگترین

گفتوگۆکانی کۆنتی و یانەیەکی ئیتاڵی گەیشتووەتە ئاستێکی پێشکەوتوو

یاریگا –

ئەنتۆنیۆ کۆنتی بووە بە کۆتا بەهێزترین بەربژێر بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ناپۆلی و، ئەو راهێنەرە جێی خواستەکانی خودی ئۆرۆلیۆ دی لۆرێنتیسی سەرۆکی یانەکەیە.

فرانچێسکۆ کاڵزۆنای ئیتاڵی کە هاوکات راهێنەری هەڵبژاردەی سلۆڤاکیایشە، مانگی فێبرایەری ئەم ساڵ وەک راهێنەری ناپۆلی دەستنیشانکرا بۆ ئەو یارییانەی لەم وەرزە ماویانە. بەڵام یانە ئیتاڵییەکە عەوداڵی گرێبەستکردنێکی ماوە درێژە و بۆ ئەم مەبەستەیش گفتوگۆکان لەگەڵ کۆنتی ئاستی پێشکەوتووی بەخۆوە بینیوە. ئەوە بە گوێرەی زانیارییەکانی ماتیۆ مۆرێتۆی رۆژنامەنووس لە ڕێلیڤۆی ئیسپانی.

کۆنتی لە مانگی مارسی ساڵی رابردووەوە بێ یانەیە لەوەتەی لەگەڵ تۆتنهامی ئینگلیزی لێک جیابوونەوە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاماژەیشی بۆ ئەوە کردووە کۆنتی هەمیشە حەزی بە گەڕانەوە بووە بۆ ئیتاڵیا، بەزۆری لەبەر هۆکاری خێزانیی.

ناپۆلی لە ڕیزبەندی 10ی سێریائەی دێت و تەنها یەک هەفتەی خولەکە ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button